سیاسەتی پاراستنی نهێنی
کارتی ڤیزای ناس پەی کە لەلایەن (ئێمە)وە واتە ناس واڵێتەوە دەرچووە . پابەندین بە پاراستنی زانیارییە تایبەتەکان. ئەم سیاسەتی پاراستنی نهێنی کۆکردنەوەیە، شێوازەکان و ئامانجەکانی زانیارییە کەسییەکانی تۆ دەخاتە ڕوو. بە بەکارهێنانی ئەپەکەمان جا بۆ کردنەوەی هەژماری ئێستا، دروستکردنی هەژمارێکی نوێ، بەکارهێنانی کارتەکەمان، یان
خزمەتگوزارییەکان، تۆ ڕەزامەندی خۆت دەردەبڕیت بۆ ئەو خاڵانەی بە وردی باسکراون.
ئەو زانیاریانەی کە کۆیان دەکەینەوە
بە پابەندبوون بەو یاساو ڕێسایانەی کە بانکی ناوەندی عێراق بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی کڕیاران دایناوە، ئێمە تایبەتین بە کۆکردنەوەی ئەو زانیارییە کەسییانەی کە پێمان دەدەیت، کە بریتین لە ناوی یەکەم، ناوی کۆتایی، ژمارەی تەلەفۆن، ناونیشانی نیشتەجێبوون، بەرواری لە لەدایکبوون، ئیمەیڵ، و وێنەیەکی ڕاستەوخۆی خۆت لەگەڵ ناسنامەی کەسی.
چۆن زانیارییە کەسییەکانی تۆ بەکاردەهێنین
لەوانەیە ئەو زانیاریانەی کە کۆیان دەکەینەوە بۆ مەبەستی جیاواز بەکاربهێنین، وەک:
پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکەت.
ئاسانکاری و پرۆسێسکردنی مامەڵەکانی پەیوەست بە هەژمار و کارتی ناس پەی.
ناردنی نامە و نوێکاری و زانیاری دیکەی پەیوەست بە ناس پەی.
دابینکردنی پشتگیری کڕیار و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت.
ئاگادارکردنەوەت لە تایبەتمەندییە نوێیەکان، ڕیکلام کردن، یان گۆڕانکاری لە مەرج و سیاسەتەکانمان.
پەرەپێدان و دەستپێکردنی خزمەتگوزاری یان تایبەتمەندی نوێی ناس پەی بە پشت بەستن بە پێداویستی و ئارەزووەکانی بەکارهێنەر.
بەرزکردنەوەی ئەزموونی بەکارهێنەرەکەت لەناو بەرنامەی ناس پەی.
چۆن زانیارییەکانتان بەش دەکەین
لەوانەیە ئێمە زانیارییە کەسییەکانی تۆ لەگەڵ لایەنی سێیەمدا شەیر بکەین بە مەبەستی:
هاوکاریکردنی هاوبەشە دەرەکییەکان بۆ بەرزکردنەوە و فراوانکردنی مەودای خزمەتگوزارییەکانمان.
پابەندبوون بە مەرجە یاساییەکان کە لەلایەن دەسەڵاتە ڕێکخەرەکانەوە سەپێنراون.
لێکۆڵینەوە و چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی ساختەکاری یان ناکۆکی بۆ پاراستنی هەموو بەکارهێنەران.
هاوکاریکردن لەگەڵ هاوبەشە دەرەکییەکان بۆ بەرزکردنەوە و فراوانکردنی مەودای خزمەتگوزارییەکانمان.
داتاکانتان لەگەڵ کێدا بەش دەکەین
ئێمە بەپێی مەرج و ڕێساکانمان مامەڵە لەگەڵ داتاکانتان دەکەین، دەرئەنجامە ئەگەرییەکان دەخەینەڕوو ئەگەر لایەنی سێیەم دەستی بە داتاکانتان بگات.
پارێزراوی
وەک بەشێک لە پابەندبوونمان بە پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت، سیستەمی پاراستنمان بە پەرۆشەوە چاودێری هەژمارەکەت دەکات ٢٤/٧ بۆ ناسینەوە و دیاریکردنی هەر چالاکیەکی گوماناوی، دڵنیابوون لە پارێزراوی وردەکارییەکانتان. سەرەڕای ئەوەش، ئێمە ڕێوشوێنی پاراستنی گونجاو جێبەجێ دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە دەستپێگەیشتن بە زانیارییە کەسییەکانی تۆ بەبێ مۆڵەت. ئەگەر پێویستت بە یارمەتی بوو تیمی ڕاژەی بەژداربووان بە ئاسانی ئامادەیە بۆ یارمەتیدان.
چۆنیەتی سکاڵاکردن
ئەگەر هەر نیگەرانییەکتان هەبوو سەبارەت بە بەکارهێنانی زانیارییە کەسییەکانتان، بە ئارامی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن یان ئیمەیڵێک بنێرن بۆ support@nass.iq و ئێمە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەین.
نوێکارییەکان بۆ سیاسەتی پاراستنی نهێنی
لەوانەیە ئەم سیاسەتی پاراستنی نهێنییە نوێ بکەینەوە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە پراکتیکەکانماندا ڕەنگ بداتەوە. هەر نوێکارییەک لەناو ئەپڵیکەیشنەکەدا بڵاودەکرێتەوە، و بەپێی ئەو بەروارەی کە کاریگەری دەبێت پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.
زانیاریی پهیوهندییكردن
ئەگەر پرسیار یان نیگەرانیت هەیە سەبارەت بە سیاسەتی پاراستنی نهێنی، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لە ڕێگەی:
ئەپڵیکەیشنی ناس پەی
پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ٣٠٠ ٣٠٠٠ ٧٥٠ ٩٦٤+