Skip to main content Skip to page footer

مەرج و ڕێساکان

پێشەکی

ئەم بەڵگەنامەیە مەرج و ڕێساکانی تایبەت بە ناس پەی تۆ دەخاتە ڕوو کە لەلایەن هەژماری کەسی و کارتی ناس واڵێتەوە دەرچووە (کە بە "هەژمارەکەت/کارتەکەت" ناودەبرێت) لەگەڵ خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانی. سەرەڕای ئەوەش، زانیاری گرنگ سەبارەت بە لایەنە بنەڕەتییەکانی دیکە پێشکەش دەکرێت.

 

کارتی ڤیزا لەلایەن کۆمپانیای ناس واڵێتەوە دەردەچێت کە کۆمپانیایەکی مۆڵەت پێدراوی کارتە و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق (CBI) و ڤیزای نێودەوڵەتی وەک ئەندامێکی سەرەکی ڕێگەپێدراوە. ئێمە پابەندین بە هەموو یاسا و ڕێسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان کە خزمەتگوزارییە داراییەکان بەڕێوەدەبەن. لە ئەگەری ڕوودانی گۆڕانکاری لەم مەرج و ڕێسایانەدا بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە یاساییە نوێکراوەکاندا بگونجێت، تۆ ڕەزامەندیت دەردەبڕی لەسەر قبوڵکردن و پابەندبوون بەو جۆرە گۆڕانکاریانە.

 

ئەم بەڵگەنامە یاساییە سنووردارە بە ناس پەی/ئێمە و تۆ/هەڵگری کارت/بەکارهێنەر. بە بەکارهێنانی بەرنامە و کارتی ناس پەی، تۆ ڕەزامەندیت دەردەبڕی لەسەر مەرج و ڕێساکان. گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە بەرنامە و کارتی ناس پەی تەنها بۆ بەکارهێنانی کەسی دانراوە و هەر بۆیە نابێت لەگەڵ هاوڕێیان یان ئەندامانی خێزانەکەتدا هاوبەشی بکەیت. بەرنامەی ناس پەی تەنها لە ڕێگەی ئەپڵ ستۆر و ئەپگالەری هواوی و گووگڵ پلەیەوە دادەبەزێنرێت. بە دەستگەیشتن و بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ناس پەی، تۆ ڕەزامەندیت دەردەبڕی لەسەر پابەندبوون بەم مەرجانە. ئەگەر دەتەوێت زانیاری زیاترت هەبێت لەسەر ئەم بابەتانە، ڕەنگە خوێندنەوەی پرسیارە بەردەوامەکانمان بەسوود بێت، بەڵام وا باشترە کە بزانیت ئەم پرسیارە بەردەوامانە بەشێک نین لە ڕێککەوتنەکەمان.

 

بەکارهێنانی پارە لە هەژمارەکەتدا

دەتوانی بەرنامەی ناس پەی بەکار بهێنیت بۆ بینینی ئەو مامەڵانەی ئەنجامت داون لە ڕێگای کارتەکەتەوە. گەر پارەیە لەناو هەژمارەکەتدا هەبێت دەتوانی سود لە هەموو خزمەتگوزارییەکان ببینیت

  • گواستنەوەی پارە بۆ ناس پەی و وەرگرتنی پارە لە ناس پەی.

  • داواکردنی کارتی ڤیرچوەڵ و فیزیکی ناس پەی.

  • بە بەکارهێنانی کارتی ناس پەی پارەدان و وەرگرتنی پارەی کاش.

  • بینین و بەڕێوەبردنی زانیارییەکانی هەژمارەکەت.

 

بەکارهێنانی کارت و هەژمار

ئەو کارتە ڤیزایەی کە لەلایەن ناس پەیەوە دەرچووە دەتوانرێت بۆ مامەڵەی ڕێگەپێدراو لە بازرگان و فرۆشیارانی تاکەکەسی کە ڤیزا لە ئاستی جیهانیدا وەرئەگرن بەکاربهێنرێت. کارتەکە هەندێک سنووردارکردنی هەیە کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە (CBI) دانراوە.

 

زانیارییەکانتان

وەک بەشێک لە پابەندبوونمان بە پاراستنی پلاتفۆرمێکی پارێزراو و متمانەپێکراو، لە کاتی دەستپێکردنی پرۆسەی کردنەوەی هەژمار، یان لە ڕێگەی بەرنامەی ناس پەی یان لەگەڵ نوێنەرانمان، ڕەنگە داوای زانیاری تایبەت بکەین و ئاشکرای بکەین بۆ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەو پەسەندکردنی تۆو ناسنامەکەت. ئەم زانیاریانە ناو، ژمارەی تەلەفۆن، وردەکارییەکانی کارتی ناسنامە، سەرچاوەی داهات، کارتی نیشتەجێبوون و ناونیشانی ئیمەیڵەکەت لەخۆدەگرێت. بە واژۆکردنی ئەم ڕێکەوتنە، تۆ ڕێگەمان پێدەدەیت ئەم زانیاریانە لەگەڵ لایەنی سێیەمدا هاوبەش بکەین، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی بەهای خزمەتگوزارییەکانمان.

بە پابەندبوون بەو ڕێسایانەی کە بانکی ناوەندی عێراق (CBI) دایانناوە، لەوانەیە حاڵەتێک هەبێت کە بەڵگەنامەی ئیجباری زیادە پێویست بێت بۆ جێبەجێکردنی ستانداردە ڕێکخراوەییەکان. ئەگەر ئەو جۆرە مەرجانە سەریان هەڵدا، ئێمە کاتێکی دیاریکراوت بۆ دابین دەکەین بۆ پێشکەشکردنی ئەم بەڵگەنامانە. هاوکاری ئێوە لەم پرۆسەیەدا بۆ ئێمە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی پابەندبوون و دڵنیابوون لە پارێزراوی بەردەوامی خزمەتگوزارییەکانمان.

گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە نەدانی زانیارییە پێویستەکان لە ماوەی دیاریکراودا، بە تایبەت لە وەڵامی پێداویستییە نوێیەکاندا، لەوانەیە ببێتە هۆی ڕاگرتن یان کۆتاییهێنان بە هەژمارەکەت. ئێمە تێگەیشتن و هاوکاری خێراتان بەرز دەنرخێنین لە جێبەجێکردنی هەر پێداویستییەکی زیادە

دڵنیابە، ئێمە بەپێی یاسا و ڕێسا کارپێکراوەکان بەوپەڕی نهێنییەوە مامەڵە لەگەڵ زانیارییەکانتان دەکەین. بە ڕەزامەندی لەسەر ئەمە، تۆ دان بەو مەرجانەدا دەنێیت و ڕەزامەندیت لەسەر ئەو مەرجانەی کە لە سەرەوە باسکراون دەردەبڕیت.

 

پارەدان

پێویستە پارەی پێویست لە هەژمارەکەتدا هەبێت بۆ ئەوەی بە کارتی ڤیزای پریبەیدی ناس پەی پارە بدەیت.

هەژماری ناس پەی تۆ وەک هەژماری تاکە پارەدانت کاردەکات. پارەی کارتی جیاواز بەشێکە لە هەژمارەکەت، بەڵام بەشداری ناکات لە باڵانسی سەرەکی بەردەستت. ئەمەش واتە ئێمە پارەیەک ڕەتدەکەینەوە ئەگەر پارەی پێویستت لە باڵانسی سەرەکی بەردەستتدا نەبێت، تەنانەت ئەگەر پارەت لەسەر کارتی جیاواز هەبێت، و بە پێچەوانەشەوە.

ڕەنگە هەندێک پارەدان کە باڵانسی بەردەستی کارتەکەت لە خوار سفرەوە دەبات، لەوانەش پارەدانی ئۆفڵاین. ئەگەر ئەوە ڕوویدا، ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە لەو بڕە پارەیەی کە پێویستە بیدەیتەوە پێش کۆتایی هاتنی ڕۆژەکە. ئەگەر تۆ باڵانسی کەمکردنەوە نەدەیت، ئێمە پارەی بەڕێوەبردنی هەژمار وەردەگرین بە ڕێژەی 10% لە ڕۆژێکدا. ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی گەڕاندنەوەی پارە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن. سەرەڕای ئەوەش، تکایە ئاگەدار بن کە ئەگەر کارتەکەت بۆ ماوەی بەردەوامی ٣٠ ڕۆژ بەکارنەهێنرا، ئەوا ٢٠٠٠ دینار ساڵانە وەردەگیرێت وەک باجی بەرێوبردنی هەژمار. ئەم پارەیە بۆ دڵنیابوون لە چاککردنەوە و پارێزراوی دروستی هەژمارەکەت دەگونجێت.

لەوانەیە ئێمە پارەدانەکانت بلۆک بکەین ئەگەر:

  • ئێمە لە ساختەکاری دەتپارێزین.

  • ئێمە بە شێوەیەکی یاسایی ڕێگەمان پێنادرێت گواستنەوەکە بکەین یان ڕێگە بە پارەدانەکە بدەین.

  • گەر پارەدانت سنوور تێ پەڕێنێت.

  • ئەگەر بلۆککردنی پارەدانێکمان کرد ئەوا بە زووترین کات ئاگادارتان دەکەینەوە بە بەکارهێنانی یەکێک لە کەناڵە ئاساییەکانمان.

 

پارەدان چەند کات دەخایەنێت؟

بەزۆری پارەدانەکان دەستبەجێ ئەنجام دەدرێن، بەڵام لەلای هەندێک بازرگان دەکرێ کاتێکی زیاتر بخایەنێت بۆ کۆکردنەوەی پارەکەت.

 

ئەو ڕێگایانەی کە تۆ ڕەزامەندی دەدەیت لەسەر ڕێگەدان بە پارەدان لەسەر هەژمارەکەت یان کارتەکەت یان ڕاکێشان لە ATM

  • لە کۆتاییدا PIN ـەکەت داخڵ بکە.

  • لەسەر ئامێری NFC پەنجە بنێ بە کارتەکەتدا.

  • بە ناسینەوەی دەموچاو یان بە داخڵکردنی پاسکۆدەکەت بیسەلمێنە کە تۆیت.

 

بۆ زانیاری ڕەنگە پێویست بکات بازرگانان پارەکەت بە شێوەی ئۆنڵاین وەربگرن

  • ژمارەی کارتەکەت کە ١٦ ژمارەیە و بەرواری بەسەرچوون و CVC ی ٣ ژمارەیی.

  • ناونیشانی فاکتورەکەت.

  • ئەو ڕێگایانەی کە تۆ ڕەزامەندیت لەسەر پارەدانەکەت داوە لەوانەیە بریتی بن لە داخڵکردنی ئەو OTP (وشەی نهێنی یەکجارەکی) کە لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان ژمارەی تەلەفۆنەوە وەرگیراوە کە لە کاتی پرۆسەی چوونە ژوورەوەدا دابینت کردووە. ئێمە تێدەگەین تەنها ئێوە دەتوانن دەستتان بگات بەم کەناڵانەی پەیوەندیکردن بەپێی واژۆکردنی ئەم ڕێکەوتنە.

  • لە ماڵپەڕی بازرگانەکەدا پشتڕاستی بکەرەوە.

  • ڕەزامەندی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە.

 

کرێ و پارە

وەک بەکارهێنەری هەژمار و خاوەن کارتێک، بە ڕازیبوون بەم مەرج و ڕێسایانە، تۆ ڕەزامەندیت لەسەر پێدانی کرێ و پارەی کارپێکراو، کە لەوانەیە بریتی بن لە مانەی خوارەوە بەڵام سنووردار نین

  • کرێی مامەڵەی دەرەکی.

  • کرێی ئاڵوگۆڕکردن.

  • کرێی مامەڵەکردن.

  • ڕاکێشانی پارە لە ڕێگەی ATM. 

  • کرێی گواستنەوەی پارە.

  • نرخی دروستکردنی کارت.

  • کرێی بەڕێوەبردنی هەژمار.

  • کرێی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

  • کرێی دانانی پارە.

 

ماف و بەرپرسیارێتیەکان

وەک بەکارهێنەرێکی هەژمار و خاوەن کارت، تۆ هەندێک ماف و بەرپرسیارێتیت هەیە، ئەوانیش:

  • پاراستنی کارتەکەت لە لەدەستدان، دزین، یان بەکارهێنانی بێ مۆڵەت.

  • ڕاپۆرتکردنی خێرای هەر مامەڵەیەکی بێ مۆڵەت یان کارتێکی ونبوو/دزراو.

  • پاراستنی وردەکارییەکانی کارت و هەژمارەکەت بەرپرسیارێتی تۆیە بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی بێ مۆڵەت. زانیاری هەژمارەکەت PIN، یان پاسکۆد لەگەڵ کەسدا هاوبەش مەکە.

  • پێداچوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی مامەڵەکانت.

  • هاوبەش نەکردنی هەژمار و کارتەکانت بۆ بەکارهێنان لەگەڵ هیچ تاکێکی تر.

 

ئەگەر کارتەکەت لەدەستدا یان مامەڵەیەکت لە ئەپەکەدا بینی کە بە هەڵە دەرکەوت، پێویستە کارتەکەت بەستوو بکەیت و بە زووترین کات ئاگادارمان بکەیتەوە. ئەگەر لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا لە بەرواری دەرچوونی پارەکە لە هەژمارەکەتەوە ئاگادارمان نەکەیتەوە، لەوانەیە نەتوانیت پارەکە وەربگریتەوە.

 

چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان

گەر ڕووبەڕووی هەر کێشەیەک بوویتەوە لە کاتی بەکارهێنانی کارتی ڤیزای ناس پەی یاخود داواکرییەکت هەبوو ئەوا بە ڕەچاوکردنی میکانیزمەکانی چارەسەرکردنمان کێشەکە چارەسەر دەکەین. میکانیزمەکانی چارەسەرکردنمان کە لە لایەن ڤیزادا هاتووە و پێکهاتووە لە مەرج و یاسا و ڕێسا جیهانییەکان. بۆ یارمەتی وەرگرتن، پەیوەندی بکەن بە تیمی ڕاژەی بەژداربووان بە ژمارە تەلەفۆنی  ٣٠٠ ٣٠٠٠ ٧٥٠ ٩٦٤+ .

 

پەیوەندی کردن لەگەڵ تۆ

کەناڵە سەرەکییەکانی پەیوەندیکردنمان بریتین لە ئیمەیڵی پشتگیری کڕیارانی ناس پەی support@nass.iq، یان تیمی ڕاژەی بەژداربووان کە لەوانەیە پەیوەندیت پێوە بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی  ٣٠٠ ٣٠٠٠ ٧٥٠ ٩٦٤+. تکایە بەردەوام ئیمەیڵ، کورتەنامەکان و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانتان بپشکنن بۆ زانیاری گرنگ. ئێمە بەم شێوەیە زانیاری هەژمارەکانتان پێدەدەین و باسی هەر ساختەکارییەک، یان گومانی ساختەکارییەکتان بۆ دەکەین، کە پەیوەندی بە هەژمار و کارتەکەتەوە هەبێت. هەروەها پێت دەڵێین ئەگەر مەترسی نا پارێزراوی لەسەر هەژمار و کارتەکەت هەبێت. دڵنیابن لە بەردەوام چاودێریکردنی ئیمەیڵەکانتان بۆ ئاگاداربوون لەم زانیاریانە. بۆ یارمەتیدانی پاراستنی سەلامەتی هەژمارەکەت نوێترین نەرمەکاڵا بۆ ئامێری مۆبایلەکەت و نوێترین وەشانی بەرنامەی ناس پەی دابەزێنە هەر کە بەردەست بوون. هەروەها ڕەنگە ئێمە لە ڕێگەی نامەی کورت یان پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پەیوەندیت پێوە بکەین، بۆیە پێویستە بەردەوام کورتەنامەکان و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانت بپشکنیت. ئێمە بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی پەیوەندیتان پێوە دەکەین. پێشنیار دەکەین زمانی پەیوەندیکردنی دڵخوازت لە کاتی دانانی هەژمارەکەدا هەڵبژێریت و لە پڕۆفایلی خۆتەوە ئەپڵیکەیشنەکە نوێ بکەرەوە لەکاتی پێویستدا.

 

ئەگەر هەژمارەکەم دابخرێت چی ڕوودەدات؟

لەگەڵ داخستنی هەژمارەکەت، هەر پارەیەک مابێتەوە دەهێڵدرێتەوە بۆ داپۆشینی پارە پەسەندکراوەکان یان گواستراوەکان کە پێش داخستنی هەژمارەکە ئەنجامدراون. هەروەها هەر پارەیەک کە قەرزاری ئێمە بوویت لەکاتێکدا هەژمارەکەت کراوە بووە، هەر قەرزاری ئێمە دەبیت. ئەگەر هیچ پارەیەکی خاوەنداری کراوت نییە، ئێمە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا تەواوی پارەکەت بۆ دەگوازینەوە.

 

بەرپرسیارێتی ئێمە بەرامبەر بە ئێوە

بەو پێیەی تەنها ڕێگەت پێدەدرێت هەژمارەکەت یان کارتەکەت بۆ بەکارهێنانی کەسی بەکاربهێنیت، ئێمە بەرپرسیار نین لە هەر زیانێک، لەدەستدانی کار، پچڕانی کار، یان لەدەستدانی دەرفەتی کار. ئەمە پەیوەستە بە تۆوە کە هەژمارەکەت بۆ بەکارهێنانی کەسی بەکاردەهێنیت، هەروەها ئەگەر بە هەڵە بۆ مەبەستی بازرگانی بەکاری بهێنیت.

 

گەڕاندنەوەی پارە ڕوودەدات بە شێوەیەکی ئاسایی لە بارودۆخەکانی وەک:

  • دەبووایە ئێمە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ کڕیارانمان جێبەجێ بکەین، بەڵام نەمانکرد، مەگەر تۆ ساختەکاریت کردبێت.

  • کەسێک بەبێ مۆڵەتی تۆ پارە دەدات، مەگەر ئەندامێکی خێزانەکەت یان هاوڕێیەک بێت کە وردەکاری کارتەکەت بۆ دابین کردبێت.

 

کەی ناتوانیت داوای گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە بکەیت کە لەدەستت داوە

  • تۆ بە مەبەست مۆبایلەکەت، کارتەکەت (لەوانەش کارتی ڤیرچوەڵ)، PIN، یان وردەکارییە ئەمنییەکانی ترت نەپاراستووە؛ زۆر کەمتەرخەم بوویت لە پاراستنی کارتەکەت؛ تۆ داوتە بە کەسێکی تر؛ یان هەژمارەکەت زیادە وەرگیراوە.

  • تۆ بە ساختەکاری مامەڵەت کرد.

 

ئێمە بەرپرسیار نین لە هەر زیانێک (ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ) کە بەهۆی شتێکەوە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی ئێمەوە بێت. هەروەها ئێمە بەرپرسیار نین لە هەر زیانێک (ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ) ئەگەر سەبارەت بە ڕێکاری خۆپارێزی بێت، سەرەڕای چاودێری و لێهاتوویی گونجاومان بۆ دوورکەوتنەوە لێی.

ئەمە لەوانەیە ئەم خاڵانە لەخۆ بگرێت، بەڵام سنووردار نییە:

  • ئەو کارانە یان بڕیارانەی کە دەدرێن بۆ پابەندبوون بە مەرجە یاسایی یان ڕێکخراوەییەکان.

  • تێکچوونی کەلوپەل.

  • دواکەوتن یان شکست کە بەهۆی کردەوەی پیشەسازی لایەنی سێیەمەوە دروست دەبێت.

  • کێشەکانی سیستەم یان تۆڕێکی لایەنی سێیەم (لەوانەش پچڕانی کارەبا).

  • شکستەکانی پرۆسێسی داتا/زانیاری.

جگە لەوەش، تۆ ناتوانیت داوای ئەو پارەیە بکەیتەوە کە لەدەستتداوە ئەگەر زیانەکانت لە ئەنجامی ئەو بارودۆخانەوە بووبێت کە چاوەڕوان کراو نەبوون یاخود بەهۆی ئێەوە نەبووە . ئێمە بەرپرسیار نین لە هەر زیانێکی دارایی کە بەهۆی ئاڵوگۆڕی دراوەوە ڕوودەدات، هەروەها بەرپرسیار نین لەو پارەدانانەی کە بە هەژماری هەڵە دراون..

 

گۆڕینی کارت یان کۆتایی پێهێنان

تکایە ئاگاداربە ئەگەر لە ڕێگەی بەرنامەی ناس پەیەوە ڤیزا کارتەکەت بگۆڕیت یان کۆتایی پێ بهێنیت و بڕیار بدەیت هیچ باڵانسێکی ماوە نەگوازیتەوە، ئەوا باڵانسی ئێستای کارتەکەت بە کرێی کارگێڕی دادەنرێت. ئەم پارەیە ناگەڕێتەوە. بە بەردەوامبوون لە گۆڕین یان کۆتایی هێنان بەم مەرجانە، تۆ دان بەم مەرجەدا دەنێیت و ڕازی دەبیت.

 

داخستنی هەژمارەکەت

کاتێک ئەم ڕێککەوتنە دەستی پێکرد، کۆتایی نایەت تا تۆ یان ئێمە کۆتایی پێ نەهێنین. دەتوانیت هەژمارەکەت هەڵبوەشێنیتەوە کاتێک بەڵگەنامەکانت پشتڕاستکرانەوە یان لە هەر کاتێکی تردا دایبخەیت. ئەگەر دەتەوێت، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە. کاتێک هەژمارەکەت داخست، کارتەکەت کارناکات، و ناتوانیت بچیتە ناو هەژمارەکەت.

دەتوانین هەژمارەکەت دابخەین بە پێدانی لانیکەم دوو ڕۆژ ئاگادارکردنەوە. لەوانەیە ئێمە دەستبەجێ هەژمارەکەت دابخەین یان ڕێگریت لێ بکەین لە بەکارهێنانی کارت یان ئەپەکەت ئەگەر پێمان وابێت تۆ:

  • یاسات شکاندووە (یان هەوڵی شکاندنی یاسات داوە) یان مەرجەکانی ئەم ڕێکەوتنەت پەیڕەو نەکردووە.

  • ئێمە بخەیتە دۆخێکەوە کە ناچاربین یاسا بشکێنین یان مەترسی کردەوەیەکمان لەسەر بێت لەلایەن ڕێکخەرێک، دەزگایەکی جێبەجێکردنی یاسا، یان دەزگایەکی حکومییەوە.

  • زانیاری ناڕاستت پێدابین.

  • بە پێدانی کۆنترۆڵ بۆ لایەنی سێیەم لەسەر هەژمار، تەلەفۆن، کارت، یان PIN (مەگەر تۆ بە فەرمی لەگەڵ ئێمە لەسەر ئەمە ڕازی نەبووبیت یان بە شێوەیەکی یاسایی ڕێگەت پێدرابێت).

 

کشانەوەی ڕەزامەندی

کاتێک ڕەزامەندیت بۆ وەرگرتنی پارەیەک یان بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەت یان کارتەکەت پێشکەش کرد، ناتوانرێت وەربگیرێتەوە.

 

ئەنجامدانی گۆڕانکاری

ئەم ڕێکەوتنە هەمیشە لە ئەپڵیکەیشندا و لە ماڵپەڕەکەماندا بەردەست دەبێت.

ئێمە مافی ئەوەمان هەیە گۆڕانکاری لە پارە، نرخەکانی ئاڵوگۆڕکردن، یان مەرجەکانی ئەم ڕێکەوتنە بکەین. ڕەنگە گۆڕانکاری بەهۆی ئەم هۆکارانەوە بێت:

  • یاسا، ڕێکخستن، کۆدی پیشەسازی، یان بڕیارەکانی ڕێکخەری دارایی، دادگا، یان ڕێکخەر

  • شێوازی بەڕێوەبردنی کارەکەمان.

  • تێچووی دابینکردنی هەژمارەکەت و بەڕێوەبردنی کارەکەمان، بۆ نموونە گۆڕانکاری لە تێچووی بودجە، تەکنەلۆژیا (لەوانەش سیستەمەکانمان)، و تێچووی خزمەتگوزارییەکانمان.

  • ئەو شێوازەی کە پێویستە پارە لە بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانمان وەربگرین، بۆ نموونە ئەگەر نرخەکانمان بگۆڕین بۆ ئەوەی کارەکەمان بە بەردەوامی هەبێت یان قازانجێکی دیاریکراوی هەبێت.

  • سیستەمی خزمەتگوزاری بانکی یان دارایی.

  • دەتوانین بە هەر هۆکارێک گۆڕانکاری پێویست ئەنجام بدەین.

  • هەروەها دەتوانین گۆڕانکاری دادپەروەرانە بکەین بۆ هەر هۆکارێکی هاوسەنگ و ڕەوا کە کاریگەری لەسەر ئێمە یان هەژمارەکەت هەبێت.

 

ئەگەر گۆڕانکاری بکەین کە بە ڕوونی لە بەرژەوەندی تۆ بێت، کاتێک گۆڕانکاریمان کرد پێت دەڵێین. بە پێچەوانەوە بە زووترین کات ئاگاداریتان دەکەینەوە و بە پارێزراوترین شێوە هۆکارەکان دەخەینە ڕوو، بە بەکارهێنانی یەکێک لە کەناڵە پەیوەندییەکانمان.

ئێمە مافی گواستنەوەی هەر مافێک یان ئەرکێکمان بەپێی ئەم مەرج و ڕێسایانە هەیە بۆ کۆمپانیایەکی دیکەی ناو گروپەکەمان یان بۆ لایەنی سێیەم، ئەمەش دڵنیای دەدات لە بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئۆفەرە بەها زیادکراوەکان.

دانپێدانانی تۆ بەم مەرج و ڕێسایانە ئاماژەیە بۆ ڕێککەوتن و قبوڵکردنی مەرجە دیاریکراوەکان.

 

چۆنییەتی پەیوەندی کردن بە ئێمەوە

دەتوانن لە ڕێگەی ئەپی ناس پەی پەیوەندیمان پێوە بکەن.

ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە support@nass.iq